AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٧ ١٥:١٧

حزبوڵا ڕایگەیاند:

سەید حەسەن نەسڕوڵا شەهید کرا

سەید حەسەن نەسڕوڵا شەهید کرا

لە بەیاننامەکەی حزبوڵادا هاتووە: سەید حەسەن نەسروڵڵا سەرکردەی بەرخۆدان شەهید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئیسڕائیل ناوچەی زاحیەی بەیرووتی بوردۆمان کرد، هەواڵی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵا بڵاو بووەوە.

ئەمڕۆ حزبوڵای لوبنان بەبڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: جەنابی سەید حەسەن نەسروڵا، سەیدی بەرخۆدان، بەندەی ساڵح، وەکوو شەهیدێکی گەورە، ڕێبەری دلێر، ئیمانداری ژیر، تەڤلی کاروانی شەهیدان بوو.

حزبوڵا هەروەها سەرەخۆشی لە وەلی ئەمری موسڵمانانی جیهان، ئایەتوڵا سەید عەلی خامنەیی کردووە.

جەختیش کراوە کە حزبوڵا درێژە بە جیهادەکەی دەدات لە دژی دوژمن، پشتیوانی لە غەززە و فەلەستین دەکات و بەرگری لە لوبنان دەکەن کە بەهێز و شەریفە.

News ID 51929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha